بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەڵمەتێکی واژۆکردن لە کوردستانی ئێران بە بەشداریی ڕۆشنبیران، مامۆستایانی زانکۆ، چالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێزان بەڕێوە چوو کە تێیدا بەشداربووان وێڕای ئیدانەکردنی هێرشەکانی ئەمدواییەی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریا و هەرێمی کوردستانی عێراق، خوازیاری دەستێوەردانی کۆمەڵگەی جیهانی لە وەستاندنی ئەو جەنایەتانە بوون.
بەشدارانی ئەو هەڵمەتە، بەدەرکردنی بەیاننامەیەک، داوایان لە ڕای گشتی جیهانی، ڕێکخراوەگەلی نێودەوڵەتی و دامودەزگاکانی مافی مرۆڤ وەک ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ، ڕێکخراوی پزشکانی بێسنوور، وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ و ... کردووە کە بە ئاوڕدانەوە لە تەشەنەی هێرشی سەربازیی تورکیا لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و هەروەها لە باکووری عێراق، هەوڵی وەستاندنی جەنایەتەکانی تورکیا بدەن.
Your Comment